له‌نووسراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت پشت به‌ست به‌ئه‌حكامی مادده‌ى هه‌شته‌م له‌یاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ژماره 3 ى ساڵی 1992 ى هه‌موار كرا‌و ، له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوی ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ، و له‌به‌ر رۆشنایی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 2 له 22 ى 7 ى 2019 بریاردرا به:
1- پێویسته هه‌موو وه‌زیره‌كان و خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكانی كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی یاسای ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ژماره 3 ساڵی 2011 هه‌موار كرا‌و فۆرمی ئاشكراكردنى به‌رژه‌وه‌ندی دارایی پڕبكه‌نه‌وه
2 - وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فۆرمه پر ده‌كه‌نه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.