ماریۆ بالۆتێلی هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی ئیتاڵی گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بریشیا كرد‌و له لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان كرا
بالۆتێلی له كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مارسیلیا ته‌واوبوو، بۆیه بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه شاری بریشیای زێدی خۆی و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌و شاره بكات
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش، ئه‌م هێرشبه‌ره مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له یانه نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له چوار یاری یه‌كه‌می یانه‌كه له خولی ئیتاڵیا یاری ناكات، ئه‌ویش به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور له دوایین به‌شداریكردنی له ڕیزی مارسیلیا كه له چوار یاری دوورخرایه‌وه‌و سزاكه‌ش له ئیتاڵیا له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت
جێگای باسه بالۆتێلی ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، له ڕیزی یانه‌كانی ئه‌ی سیی میلان و مانچسته‌رسیتی و لیڤه‌رپول و نیس و مارسیلیا یاری كردووه، له كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، بالۆتێلی ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا به‌شداری له جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.