یانه‌ی یوڤێنتوس له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ريونايتد بۆ ڕیزه‌كانی به‌رده‌وامه
له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه ئیداره‌ی یوڤێ به‌نیازه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ پۆگبا‌و مینۆ ڕایۆلای بریكاری كاره‌كانی یاریزانه‌كه ده‌ست به گفتوگۆ بكات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ ڕیزه‌كانی، ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆگبا له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا
پێشتریش پۆگبا ڕایگه‌یاندبوو كه ئاره‌زووی جێهێشتنی مان یونایتد‌و په‌یوه‌ندیكردن به ڕیزی ڕیال مه‌درید ده‌كات، به‌ڵام مان یونایتد داوای بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له تواناكانی ناوه‌ڕاستكاره‌كه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م یانه‌ی شاهانه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزه‌كانی، به‌م دواییه‌ش ئۆلی گونار سۆلسكایه‌ری نۆروێژی و ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاندبوو كه له مێركاتۆی هاوینه‌دا پۆگبا ئه‌هریمه‌نی سوور به جێناهێڵێت و له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.