دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لەنێو گوندێکی سنووری دهۆک کردە ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی "بابیری"یان له ده‌ڤه‌ری دۆسكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومان كردووه و بۆردومانه‌ش نیزیكی گونده‌كه بووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له لای دانیشتوانی گونده‌كه دروستكردووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج و به هۆی سووتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش زه‌ره‌ر و زیان به زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه و له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه.
رۆژی رابردووش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گوندی بۆڵێی سه‌ربه شارده‌ێی سه‌نگه‌سه‌ر له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بۆردومان كرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ش دوو هاوولاتی برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گواسترانه‌وه.
هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی ناوچه سنوورسییهكانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش تیایدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن، پێشووتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌ربڕیبوو و داواشی لە حكومه‌تی تورکیا و چه‌كدارانی پەکەکە كردبوو نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.