مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، داعش لە هەندێك ناوچەدا بەهێزتربوەتەوە.
ئەمڕۆ 20-8-2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (سی بی ئێس)ی ئەمریكیدا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگه‌یاند: چەكدارانی رێكخراوی داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبنەوە، بەڵام تواناكانیان بۆ هێرشكردن كەمبوەتەوە.
دەشڵێت: چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌وه‌یان نییه هێرشی گه‌وره و به‌رفراوان ئه‌نجام بدان.
ئه‌و وتانەی پۆمپیۆ له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داعش چه‌ندین هێرشی خۆكوژیی ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و سووریا و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.