بڕیاره ئهمشهو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئەمشەو خاتوو ئانگریت کرامپ کارنباوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەگاتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان و کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر پێشوازی لێ دەکرێت.
سبهی چوارشهممه لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان کۆبوونەوەی هەیە و چاوهڕوان دهكرێت دوای تهواوبوونی كۆبوونهوهش کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام بدرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.