ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه كۆگەیەكی چەك و ته‌قه‌مه‌نی سەر بە گرووپێكی حەشدی شەعبی لە بنكەی سەربازی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقییەوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاری تەقینەوەكە باس لە هاوەنبارانكردن یان بۆردمانكردنی بە فڕۆكەی جەنگی ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپه‌ره عێراقیه‌كان، بەرپرسێکی باڵای سەربازی رایگەیاندووە کەمێک پێش ئێستا زنجیرەیەک تەقینەوە لە بنكەی سەربازی ئاسمانی بەلەد روویانداوە لەلایەن هێزێکی میلیشیا شیعەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
تەقینەوەکە 80 کیلۆمەتر لەباکوری بەغدادەوە دوورە و چەک و جبەخانەی هێزێکی میلیشیا شیعەکانی کردۆتە ئامانج.
شایه‌نی باسه به‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا ته‌قییه‌وه و ملیشیا شیعه‌كانیش ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكایان تاوانباركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.