باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا فاتیح یڵدز داخوازییه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی هێلكه‌ی له توركیا گه‌یانده وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ساڵح حه‌سه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوبراوی بانگهێشتی توركیا كرد.
یڵدز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له‌هه‌ژماری خۆیدا رایگه‌یاندووه له سه‌ردانێكدا بۆ لای وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق باسیان له هارییهكارییهكانی هه‌ردوو وڵاتی توركیا عێراق كردووه له‌بواری ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیدا.
یڵدز چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیای له‌دوای قه‌ده‌غه كردنی هاورده‌ی هێلكه‌ی توركی گه‌یاندۆته ئه‌و وه‌زیره و ئاشكرای كردووه كه توركیا چاوه‌ڕێیه رێگه‌ی هه‌نارده‌ی هێلكه سه‌رله‌نوێ بۆ عێراق بكرێته‌وه.
یڵدز بانگهێشتێكی وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا به‌كر پاكدهمیرلی و به‌رهه‌مهێنه‌رانی هێلكه گه‌یاندۆته وه‌زیره عێراقییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.