شێخ وه‌لید ئیبراهیم فه‌للوجی،قورئان خوێنی به‌ناوبانگی عێراق كه خه‌ڵكی شاری فه‌للوجه‌یه‌و له‌هۆزی دلێمه، له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێره.
شه‌وی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه شێخ وه‌لید ئیبراهیم له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه، هه‌ر شه‌وی رابردوو مه‌لایه‌كی شاری هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی ناوبراوی كرد‌و له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا رایگه‌یاند: شێخ وه‌لید ئیبراهیم فه‌للوجی له‌ژیاندا ماوه‌و كۆچی دوایی نه‌كردووه.
شایانی باسه شێخ وه‌لید ئیبراهیم فه‌للوجی له‌دایك بووی ساڵی 1941 ه و له‌سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه و دواتریش ده‌ستی به قورئان خوێندن كردووه‌و به‌ده‌نگه‌كه‌ی به‌ناوبانگ بووه، له‌ئێستاشدا باری ته‌ندروستی باش نییه .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.