راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بەمەبەستی خوێندنەوەو تاووتوێکردنی ئەو نووسراوانەی ئاراستەیان کرابوو لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له په‌رله‌مانی كوردستان کۆبووەوە.
رایده‌گه‌یه‌نن لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نووسراوانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ دیراسەکردن و تاووتوێکردنیان ئاراسته‌ی لیژنكه كرابوون خوێندرانەوە کە تایبەت بوون بە کۆمەڵێک کێشەو گرفت، لەوانە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی بۆ سه‌ر زەوی و زار‌و موڵکی گشتی و کارکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی مادە هۆشبەرەکان و هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌د اسەرجەم ئەو داواکاری و سکاڵایانە خرانەڕوو کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و بڕیاردرا چەند لیژنەیەکى لاوه‌كی پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی کێشە و سکاڵاکان و دۆزینەوەی رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.