حكوومه‌تی سعوودیه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌مواركردنانه كه رێگه به ئافره‌تان ده‌دات به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان گه‌شت بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاوكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و باری شارستانی و سه‌رجه‌م لقه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ناوچه‌كانی سعوودیه ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی هه‌مواركردنه‌كانی سیسته‌مه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردن و باری شارستانی.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه له چوارچێوه‌ی ههمواركردنهكاندا، بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا، رێگه به ئافره‌تان ده‌درێت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان گه‌شت بكه‌ن.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له دووی ئه‌م مانگه‌دا له رۆژنامه‌ی فه‌رمی سعوودیه‌دا بڵاوكرایه‌وه، پێشنیازی ئه‌وه كرابوو كه هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی دراون به پیاوان له ده‌ركردنی پاسپۆرت و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان وه‌ك باوك، هاوسه‌ر، برا و ته‌نانه‌ت كوڕ، به ئافره‌تانیش بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.