ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق، له پشكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌ێنێ، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵساون به بۆردومانی كردنی بنكه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له نێو عێراقدا.
كه‌ریم علێوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به پشت به‌ستن به زانیاری ووردو پاڵپشتی ئاسمانی ئه‌مریكی، هه‌ڵساون به بۆردومانی كردنی بنكه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له نێو عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات پێشێلكردنێكی دیاری سه‌روه‌ری عێراقه‌و بهزاندێكی روونه له‌سه‌ر هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.