پێش دوو هه‌فته پارێزگاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی له شاره‌كه راگه‌یاند كه پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته و بریتییه له یه‌كه‌م به‌نزینخانه‌ی گه‌ڕۆك له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
له‌ئێستادا پڕۆژه‌كه كه‌وتووه‌ته بواری كاركردن و له رێگه‌ی پێنج ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری به‌نزینن، رۆژانه خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی به‌نزین ده‌گه‌یه‌نن به‌و شۆفێرانه‌ی له رێگاوبانهكاندا به‌نزینیان لێبڕاوه یان ده‌یانه‌وێت به‌نزین بكه‌نه ئۆتۆمۆبێلهكانیانهوه.
كارا ئه‌حمه‌د نه‌جار، خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه، ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: له سه‌ره‌تای جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌ستمان به پڕۆژه‌كه‌مان كردووه كه به‌نزینخانه‌ی گه‌ڕۆكه، پڕۆژه‌كه پڕۆژیه‌كی نوێیه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌جۆرێك له دوای به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئیمارات ده‌بینه چواره‌م وڵات كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌كار ده‌هێنین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و سیستمه‌ی ئێمه له پڕۆژه‌كه‌دا به‌كاری ده‌هێنین سیستمێكی پێشكه‌وتووه و ته‌نها له به‌ڕیتانیا كار به‌و سیستمه ده‌كه‌ن كه سیستمی ڤانـ-ه و سیستمێكی پێشكه‌وتوو شارستانی جیهانییه، به‌ڵام له ئه‌مریكا و ئیمارات كار به سیستمی تانك ده‌كرێت كه زیاتر له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئامانجیان بووه وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازتر بهێننه هه‌رێمی كوردستانه‌وه و خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكه‌ن و له رووی كوالێتی و نرخیشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به كوالێتییه‌كی باش و نرخی كه‌متر له به‌نزینخانه‌كانی تر به‌نزین به هاووڵاتییان بفرۆشن.
له‌ئێستادا پڕۆژه‌كه پێنج ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ته كه رۆژانه له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونه‌وه ده‌گه‌نه لای شۆفێران، بڕیاره مانگی داهاتوو بكرێته 12 ئۆتۆمۆبێل و خزمه‌تگوزاری زیاتریش بۆ شۆفێران دابین بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.