وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دڵنیایی ده‌داته جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چوار ساڵی ئاینده بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و پاراستنی بهروبوومهكانیان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ببێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای ئاماده‌بوونی له وۆركشۆپێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی گوتی: "ئه‌م پرسه له ئان و ساتێك‌دا ناكرێت، ئێمه چاومان له‌وه‌شه بابه‌تی پیشه‌سازی به‌تایبه‌ت پیشه‌سازیی خۆراكی په‌ره پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك به‌روبوومی جووتیاران بپارێزیت و له ئابووری وڵاته‌كه‌ماندا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت".
گوتیشی: داواكارین جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نا ئومێد نه‌بن، ئێمه به‌په‌رۆشین بهروبوومهكانیان خراپ نه‌بێت و زیانی لێ نه‌كه‌ن، ئێمه له بواری بهبازاڕكردن و پیشه‌سازیی خۆراك و پیشه‌سازیی كشتوكاڵی په‌ره به به‌روبوومی جووتیاران ده‌ده‌ین و ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی ئه‌و پلانه‌یه كه ده‌ستمان داوه‌تێ.
به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵی هه‌رێم و به‌شێك له جووتیاران گه‌یشتووه ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له جووتیاران به گرته‌ی ڤیدیۆیی تێكدان و فڕێدانی بهروبوومهكانیان وه‌ك په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت له‌مه‌ڕ كه‌رتی كشتوكاڵ و بایه‌خ نه‌دان به به‌روبوومی خۆماڵی ده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.