وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئانگرێد كارینپاوه‌ر سه‌ردانی بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانى كرد.
عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا ئیمكانیهتهكانی مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مكردۆته‌وه به‌ڵام مه‌شق كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه .
هه‌روه‌ها عه‌زیز وه‌یسی هیوای خواست حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاریكارییه‌كانی له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه به پێشمه‌رگه زیاتر بكات چونكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیوایه‌كی زۆری به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌یه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.