دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، دوێنی شه‌و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا دووپاتكرایهوهو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرس و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆر كراوه.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ئانگرێت کرامپ کارنپاوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دواى گەیشتنى بۆ هەرێمى کوردستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی په‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كراوه به‌تایبه‌تیش گفتوگۆ له‌باره‌ی پرس و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆركراوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبەش شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى هەرێم ئاماژەى بە هاوکارییە سەربازى و پزیشکییەکانى حکومەتى ئەڵمانیا کرد بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان و گوتی دەمانەوێت زیاتر سود لە زانستى سەربازیى لەو وڵاتە وەربگرین و لە رێکخستنەوە و بەهێزکردنى تواناکانى هێزى پێشمەرگە بە هاوکارى و پاڵپشتى ئەڵمانیا.
هەروەک جەختی کردەوە، کە هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری پێشمەرگەو خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لەوەى بتوانن بە هاوکارى ئەڵمانیا و هاوپەیمانان چاکسازى لە هێزى پێشمەرگە بکەن و رێکیان بخەنەوە، ئاماژەى بەوەشکرد کە داعش سەرقاڵى خۆرێکخستنەوەیە بۆیە، دەبێت کارى بەپەلە بکرێت بۆ پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنییەکان.
لای خۆشیەوە، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، زۆر بە هەستیارییەوە چاودێریی رەوشەکە دەکەین و لە کوردستان دەمێنینەوە، ئەڵمانیا هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سەردانەکەى وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا دواى ئەوە دێت، لە چەند ساڵى رابردوودا و لە شەڕى دژى داعشدا وڵاتەکەى یەکێک بووە لە لایەنە کاریگەرەکانى نێو هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش و لەو چوارچێوەیەدا جگە لە سەردانى مەیدانى بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە بۆ هەرێمى کوردستان، حکومەتى ئەڵمانیا رۆڵى کاریگەرى هەبووە لە مەشقپێکردن و هاوکاریکردنى سەربازى و لۆجیستى هێزى پێشمەرگەى کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.