ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (21|8\2019)، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، کۆمەڵێک پێداویستیی پزیشكی پێشكه‌ش به بهڕێوهبهرایهیهتیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردووە.
سۆران خه‌له‌ف، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند" ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ (21|8|2019)، نزیكه‌ی چوار تۆن پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمانی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردووە".
گوتیشی" یه‌كه‌مجار نییه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و پێشتریش له بواره‌كانی په‌روه‌رده و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سنووره‌كه، كه‌یسی منداڵانی بێباوك و ته‌ندروستی هاوكاریمان پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه كردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.