حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به وه‌ستان له پشت بۆردومانكردنی باره‌گانیان له رێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلییه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ئه‌مریكا رێگه‌ی داوه چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی له ئازربێجانهوه بێنه نێو خاكی عێراقه‌وه و بۆردومانی باره‌گاكانمان بكه‌ن.
لە راگەیێندراوێکدا ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی رایگەیاند: زانیاری وردمان هەیە ئەمساڵ ئەمریكا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی لەڕێگەی ئازربایجانەوە هێناون و لەچوارچێوەی كەشتیگەلی ئەمریكی كار لەسەر بەکارهێنانی فڕۆكەكان دەكەن كە بارەگا سەربازییەكانی عێراق دەكەنە ئامانج.
ئەبو مەهدی موهەندیس ئاماژە بە چەند رێگەیەک دەکات کە بەگوتەی ئەو لەڕێگەیەوە ئەمریکا فەرماندەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج و دەڵێت پرۆسەكانی بە ئامانجكردن بەردەوامە و جارێك لەڕێگەی تانەدان لە كەسایەتییە جیهادییە نیشتمانییەكان بە هەموو پێكهاتەكانەوە لەڕێگەی راگەیاندن بە دانانی ناوەكانیان لە لیستی تیرۆر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، جارێكیشیان لەڕێگەی بە ئامانجكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەرێگەی بەكرێگیراوانیان یان لەڕێگەی فڕۆكەی پێشكەوتووەوە.
جێگیری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هۆشداریشیدا لەوەی کە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان ئاگادارکردوەتەوە لەوەی کە هەر فڕۆکەیەک بەبێ مۆڵەتی حکومەتی عێراقی بەسەر بارەگاکانیاندا بفڕێت، وەک دوژمن تەماشای دەکەن هەموو هۆکارێک بەکاردەهێنین بۆ بەرپەچدانەوەی.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی روویدا له ئه‌ستۆی ئه‌مریكایه و ئه‌وه‌ش له‌مڕۆوه روو بدات هه‌ر ئه‌مریكا لێی به‌رپرسه، ئێمه‌ش جگه له بژارده‌ی به‌رگریكردن له خۆمان و چه‌كه‌كانمان، هیچی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه و چاوه‌ڕوان بووین تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ببن، له‌مه‌ودوا به چه‌كی پێشكه‌وتوتر به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و هێزه هات كه دوێنی له سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.