كاربه‌ده‌ستێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تكرده‌وه كه دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردبووه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شد.
كاربه‌ده‌سته‌كه له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه گوتی: ئه‌مه‌ریكا ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت و بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراقه و به‌پـێی یاسا و ڕێساكانیهتی.
كاربه‌ده‌سته‌كه داوایكرد له بری ئه‌مه‌ریكا پـرسیار له حكومه‌تی عێراق بكرێت سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتوون.
پـێشتر حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: زانیاری هه‌یه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌مساڵدا 4 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلیان له ڕێگه‌ی وڵاتی ئازربیجانهوه هێناوه تاوه‌كو له نێو فڕۆكه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا كاربكه‌ن بۆ چاودێریكردنی باره‌گاكانی حه‌شد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.