وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك كه له‌باره‌ی موڵك و ماڵی حكومه‌ت بڵاو كراونه‌ته‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵك و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵك و ماڵی گشتی دەکاتەوە، روونیشی دەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە موڵکی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەلا دەبێت، کە موڵکی وەزارەتەکانیانه.
لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.
ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.