به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی دوو ڕووداوی دزی كردن له عه‌نكاوه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ڕائید/ باساك فه‌ره‌ج ڕه‌حیم ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی عه‌نكاوه به پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: كه‌وا ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی دوو ڕووداوی دزی كردن له عه‌نكاوه، ئێمه‌ش گه‌یشتینه شوێنی ڕووداو و ده‌ستمان كرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ئه‌م دوو ڕووداوه و به پشتبه‌ستن به كامێرای چاودێری توانیمان به ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار بگه‌ین و له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیری بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تبار هكه ناوی (ك.ت.ح.)، ته‌مه‌نی 28 ساڵه و دوای ده‌ستگیر كردنی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزینی 2 مۆبایلی گرانبه‌ها له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆی دادوه‌ر به پێی ماددی 446 له یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.