كۆڵونێل جیمس راونلسۆن، وته‌بێژبه‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق له‌لێدوانێكیدا كه پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا گواستۆیه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: له‌كاتی ده‌رچوونه ئاسمانییه تایبه‌تییه‌كان پێویست به ره‌زامه‌ندی لایه‌نی عێراقی ناكات.
هه‌روه‌ها روونیشیكردۆته‌وه كه له‌كاتی حاڵه لهناكاوهكانیشدا پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق نییه،چونكه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رێگه‌پێداروه بۆ پاڵشتی له‌ناكاوی هه‌موو هێزه ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ك بێته پێشه‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر له ده‌روبه‌ری به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزهچهكداراهكان بڕیاریدا فڕینی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به سه‌رئاسمانی عێراق له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیدا بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.