Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 12:47

ڕۆژی فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی هەڵەبجە دیاریکرا

تابلۆکانی ژمارە ١-٩ بخرێتە زیادکردنی ئاشکرا
کوردستان TV
100%

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی فرۆشتنی بە شێوەی ئاشکرا بۆ چەند ژمارەیەک دیاری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە ئەوە هاتووە "لە کۆبونەوەکەدا بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواکاری گشتی وەک چاودێر بڕیار درا ڕۆژی ١٦/٩/٢٠١٩ تابلۆکانی ژمارە ١-٩ بخرێتە زیادکردنی ئاشکراو سەرجەم ڕێکارەکان بگیرێتە بەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بە پێی یاسای ژمارە ٣٢ ی ساڵی ١٩٨٦ .

مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە داوای کردبوو حکومەتی هەرێم تابلۆی ژمارە1988ی هەڵەبجە نەفرۆشێت وەک ڕێزگرتنێک بۆ گیانی ئەو پێنج هەزار شەهیدەی ساڵی 1988لەو شارە شەهیدکران.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.