Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 12:47

بە هۆکارێکى نادیار 100 دۆنم پوش و پاوان سووتا

پۆلیس: هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆینەوە و بەدواداچون لەو بارەیەوە بەردەوامە
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى بەرفراوان لە گوندى هەرگێنە ى سەربە قەزاى پێنجوێن کەوتەوە ، دەست بەجێ گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە توانرا بە هاوکارى ڕێکخراوى ملەکەوە و خاڵى باشماخ ئاگرەکە کونترۆڵ بکرێت .

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت زیانى ئاگرەکە (100) دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتاوە .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن  ده‌شڵێت ، هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆینەوە و بەدواداچون لەو بارەیەوە بەردەوەمە .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.