دوای ئه‌وه‌ی یاری كۆتایی خولی فوتساڵی نایابی كچانی كوردستان به‌هۆی توندوتیژی به‌شێكی هانده‌ران له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چۆمان و سیروانی نوێ له ساته‌كانی كۆتایی ته‌واونه‌كراو ئه‌و كاته‌ش هه‌ردوو یانه به چوار گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا، یاریه‌كه ته‌واوبكرێت
كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی كۆیه‌و له هۆڵی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه، دوو گێمی زیادكراو بۆ یاریه‌كه ته‌واوده‌كرێت، هه‌ر گێمێكیش له پێنج خوله‌ك پێكدێت و ئه‌گه‌ر یه‌كسانیش بوون، لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێیه‌جێده‌كرێت، هه‌ر به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاری كۆتایی خولی فوتساڵی كچان، به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆتایشدا، ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی خوله‌كه سازده‌كریت –
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.