له گه‌ڕی چوونی دوایین قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی دینامۆ زه‌گربی كڕواتی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ڕۆزنبۆرگی نۆروێژی میوانی برده‌وه
یاریزانانی دینامۆ زه‌گرب هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا یه‌كێك له هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنیدا، یاریزان برونۆ پێتكۆڤیچ گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی هه‌شت تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی یانه كڕواتیه‌كه بۆ سه‌ر گۆڵی ڕۆزنبێرگ درێژه‌ی هه‌بوو
له ئاكامی ئه‌مه‌شداو له خوله‌كی بیستوهه‌شت، یاریزان میرسلاڤ ئۆرسیچ گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی هاتنی پاڵاوتنه‌كاندا، ڕۆزنبێرگ میوانداری دینامۆ زه‌گرب ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.