Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:40

ڤیدیۆ ...ئۆلۆمپیاکۆسی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر کراسنۆداری ڕوسی تۆمارکرد

له‌ پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
کوردستان TV
100%


 له‌ گه‌ڕی چوونی دوایین قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كراسنۆداری ڕوسی میوانی برده‌وه

 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، ئۆلۆمپیاكۆس به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش هێرشبه‌ری ئیسپانی میگێل ئه‌نخێل گێرێرۆ له‌ خوله‌كی سیی تۆماری كرد

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، لازار ڕاندیلۆڤیچی سڕبی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش تۆماركرد

 دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی دانیێل پۆدێنسێ یانه‌ یۆنانیه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئۆلۆمپیاكۆس ئه‌ركی له‌ یاری گه‌ڕی هاتن ئاسان بوو كه‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێته‌ میوانی كراسنۆدار 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.