به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، باندێكیان ده‌ستگیركردوه، كه له دوو كه‌س پێكدێت و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و چه‌ند جۆرێك ماده‌ى هۆشبه‌ریشیان پێگیراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین هاتووه، پاش به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانیان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین باندێكیان ده‌ستگیركردووه، كه له دوو كه‌س پێكهاتووه و پێشینه‌یان هه‌یه له تاوانكاری و پێشتریش فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه.
یەکێک لە باندەکان دوو کەس بوون کە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، حەشیش و هیرۆینیان بەکارهێناوە و تەقەیان لە ماڵان کردووە، هه‌روه‌ها لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دوو دەمانچە، کڵاشینکۆفێک و چەند حەربەیەکیان پێبووە و رووبەڕووی پۆلیس تەقەیان کردووە.
ئەو دوو کەسە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، دواتریش بە پێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەکان دادگایی دەکرێن.
لەبارەی سێ باندەکەی دیکەشەوە، رائید شۆڕش ئیسماعیل گوتی، دوو باندیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هیلۆکس دەستگیرکراون؛ باندێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە لە رانیە ئۆتۆمبێلیان دزیوە و هەوڵیانداوە لە ئاکرێ ساخیبکەنەوە، بەڵام بە هاوکاری پۆلیسی شەقڵاوە دەستگیرکراون. باندی دووەمیش لە لەکۆڵینەوەدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.