سه‌رۆكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه له كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌كی پیلان بۆ داڕێژراوه.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌قینه‌وه له كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی عێراق، ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و ئه‌و هه‌وڵه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌كی پیلان بۆ داڕێژراوه.
فالح فه‌یاز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د به‌رده‌وامه و ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش لایه‌نی به‌رپرس له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایانه دیاری ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.