Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 13:37

نێچیرڤان بارزانی: کوردستان وه‌ک په‌ناگه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ده‌ست زوڵم و توندڕه‌وی هه‌ڵدێن

به‌رده‌واميش ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی زوڵم و توندو تیژی هه‌ڵدێن. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له‌ رۆژی جیهانیی قوربانییانی توندو تیژی ئایینی و هزریدا تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی زوڵم و توندو تیژی هه‌ڵدێن. 

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.