Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:32

 بزانه‌ چۆن له‌ جه‌ڵته‌ی مێشک دوور ده‌که‌ویته‌وه‌؟

شوكولاته‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ ئه‌رێنی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی‌ فشاری‌ خوێن جێبهێڵێت‌
کوردستان TV
100%
لێكۆڵه‌ره‌وانی‌ سویدی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له‌ (35) هه‌زار پیاو له‌ ماوه‌ی‌ (10) ساڵدا ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ شوكولاته‌ به‌كار ده‌هێنن (17%) كه‌متر له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان له‌ خواردنی‌ دوور ده‌خه‌نه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك ده‌بنه‌وه‌.
به‌ پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، شوكولاته‌ به‌ هۆی‌ بوونی‌ مادده‌ی‌ (فلاڤۆنۆید) تێیدا، ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ ئه‌رێنی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی‌ فشاری‌ خوێن جێبهێڵێت‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك كه‌م بكاته‌وه‌.
فلاڤۆنۆید، پێكهاته‌یه‌كه‌ ڕۆڵی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌نتی‌ ئۆكسیده‌كانه‌‌و كاریگه‌ریی‌ باش ده‌كاته‌ سه‌ر ڕێژه‌ی‌ فشاری‌ خوێن‌و كۆلیستڕۆڵ. ساڵی‌ ڕابوردووش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌ باره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ شوكولاته‌‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك له‌ ژناندا ئه‌نجام درا، كه‌ تا ڕادده‌یه‌ك ئه‌نجامێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌بوو.
هاوكات لێكۆڵه‌ره‌وان له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی‌ وه‌ك كێشی‌ زۆر‌و جۆری‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆراكی‌‌و شێوازی‌ ژیانیان به‌هۆكاری‌ كاریگه‌ر له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ زانی‌.
  سه‌رچاوه‌/  زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی / كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.