فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتنی مووچه دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت بڕه پاره‌ی ته‌واوكراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشتۆته هه‌رێمی كوردستان .
عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند پاره‌ی مانگانه‌ی ته‌واوكراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایه‌ن بەغداوە گەیشتۆته هه‌رێمی كوردستان .
له‌باره‌ی بڕی پاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه بڕی پاره‌كه هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه كه له مانگه‌كانی پێشوودا به‌غدا ده‌ینارد، ده‌شڵێت پاره‌كه ئاماده‌یه و دابه‌شكردنیشی په‌یوه‌سته به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.