بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.nid-moi.gov.iqەوە كارتی نیشتمانی دەربێنن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە هاووڵاتی بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی كارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین، لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.nid-moi.gov.iqەوە لەسـەر ئامێری كۆمپیوتەر كارەكانی ئەنجام دەدات.
هاووڵاتی دوای ئەوەی لەم لینكەدا www.nid-moi.gov.iq فۆڕمـی كارتی نیشتمانی پڕ دەكاتەوە، فۆڕمەكە چاپ دەكات و دەیبات بۆ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی و مامەڵەكەی بەڕێدەكات.
جێی باسە پڕكردنەوەی فۆرم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، كارەكانی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی ئاسان و خێراتر دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.