به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كهشهوی رابردوو له له ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا/ ئه‌دمیرال) و ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا‌و له ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به‌ناوی ( أ . س . م ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گوندی (كه‌وێ بابه‌سه‌ن) به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت ، پاش گه‌یاندنی برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا بریندارەکە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
راشیدهگهیهنن به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 بڕگەی 1 له یاسایی هاتووچۆی هەموارکراو شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ڕاگیر كرا‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.