به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن قسه‌ی كردووه، له‌وانه‌یه ئیسرائیل تێوه‌گلابێت له ئه‌و هێرشانه‌ی مانگی رابردوو له‌باكووری به‌غدا روویدا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی باره‌گاو كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبیی له‌عێراق كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ، گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌كی پێشبینیكراو ده‌كات كه ئێران و بریكاره‌كانی ده‌گرێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تێوه‌گلانی ئیسرائیلی رانه‌گه‌یاندووه و ره‌تيشیكردۆته‌وه كه ئه‌وان هێرشه‌كانیان ئه‌نجام دابێت ، ده‌شڵێن: ده‌بێت سه‌روه‌ری عێراق پێشێل نه‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.