به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن چالاكوانانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، چركه‌ساتی راكێشانی كچه گه‌شتیارێك ده‌رده‌خات كه چۆن له‌لایه‌ن شێرێكی ده‌ریاوه په‌لاماری ده‌درێت و راده‌كێشرێته نێو ئاو.
شایه‌تحاڵانی نزیك رووداوه‌كه ده‌ڵێن: كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌م ئاژه‌ڵه كه ناسراوه به "شێری ده‌ریا" كارێكی له‌م شێوه‌یه بكات، چونكه ئه‌و مرۆڤ ناخوات و وایزانیوه خواردنه له‌وێ داندراوه.
ده‌شڵێن: ئاژه‌ڵه‌كه چاوه‌رێی ده‌رفه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری كچه‌كه بدات و رایبكێشێته نێو ئاو.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا باوكی كچه‌كه كه لێیه‌وه نزیك بووه، ده‌موده‌ست خۆیی فڕێده‌داته نێو ئاوه‌كه‌و كچه‌كه‌ی رزگار ده‌كات،كچه‌كه‌ش تووشی پێكانی مه‌ترسیدار نه‌بووه، به‌ڵام زۆر ترساوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.