سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بره پاره‌ى به‌غدا ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان كرا و مووچه‌ى مانگی 5 ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی رایگه‌یاند سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 25 ى 8 ى 2019 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سامانە سرووشتیەکان، ناوخۆ، ئەوقاف، موچەی بەرگری و فریاکەوتن، پێشمەرگەی زێرەڤانی، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، لیوای 1 و لیوای 1ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت، ڕەگەزنامە و پاسپۆرت دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکەی دارایی وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه 26 ى 8 ى 2019 ، موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شارەوانی و گەشت و گوزار، كشتوكاڵ، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاره‌با ، دیوانی چاودێری دارایی ، دەستەی مافی مرۆڤ ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم، دابەشدەکرێت.
بۆ رۆژى سێشه‌ممه موچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری، پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و 3 سەرۆکایەتییەکەی هه‌رێم دابەشدەکرێت.
راشیگه‌یاند بۆ چوارشه‌ممه 28 ى 8 ى 2019 مووچه‌ى خانەنشینانی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممەش موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێت
رۆژى پێنجشه‌ممه 22 ى 8 ى 2019 ، عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند پاره‌ی مانگانه‌ی ته‌واوكراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایه‌ن بەغداوە گەیشتۆته هه‌رێمی كوردستان .
وتیشى بڕی پاره‌كه هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه كه له مانگه‌كانی پێشوودا به‌غدا ده‌ینارد.
ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.