له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی لیڤانتی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڤیا ریالی كرد‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سیوتات دی ڤالنسیا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان كه یانه‌ی ڤیاریال بوون به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی سێ له‌لایه‌ن جیرارد مۆرینۆ تۆمار كرا
له گێمی دووه‌م یانه‌ی لیڤانتی به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل فشاری خسته سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان و له خوله‌كه‌كانی شه‌ست و هه‌شت و حه‌فتاو سێ دوو لێدانی سزایان به‌ده‌ست هێنا و یاریزان رۆجه‌ر مارتی سالڤادۆر هه‌ردوو لێدانی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێ كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه له سوودی لیڤانتی كۆتایی هات و یانه‌كه یه‌كه‌م سهركهوتنو یه‌كه‌م سێ خالی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.