به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه عیسمه‌ت محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه.
عیسمه‌ت محه‌مه‌د ده‌شڵِێت شه‌ربه‌ته‌كه له جۆری (فستقه)ه و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار)م له به‌غداوه هاورده كراوه و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه.
راشیده‌گه‌ێنێت له‌لایه‌ن لیژن ه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ، ئه‌مجۆره شه‌ربه‌ته له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.
له‌كۆتادا عیسمه‌ت محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ، ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.