Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 14:44

3 کەس به‌ تۆمه‌تی ڕفاندنی کچێک ده‌ستگیرکران

ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 ڕاگیران
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تیمه‌كانى  بنکەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کچێکیان ڕفاندبو.

پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی ڕفێنراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەماوەیەکی کەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن.

دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر بکرێت کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.