شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق له باشووری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و دواتریش له ناوچه‌ی ئیمام زه‌ینه‌لعابدین ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردووه و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی داقوق به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش دوای هێرشه‌كه له نزیك مه‌زارگه‌ی ئیمام زه‌ینه‌لعابدین ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كرد و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه زۆربه‌ی برینداره‌كان هاووڵاتی سڤیلن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.