له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوو خاڵی له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له‌ده‌ستداو به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدی میوانی یه‌كسان بوو
به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی ڕیال مه‌درید كه فشارێكی توندیان خستبووه سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی هه‌شتاودوودا، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی پێشخست، به‌ڵام خۆشی هانده‌رانی ڕیال تا كۆتایی به‌رده‌وام نه‌بوو، كاتێك یاریزان سێرجی گواردیۆلا گۆڵی به‌رامبه‌ری ڤه‌له‌د وه‌لیدی به‌ر له دوو خوله‌ك له كۆتاییهاتنی كاتی یاسایی یاری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڤه‌له‌د وه‌لیدیش هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی هه‌یه‌و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.