ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستی پێكردو له یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌دا، یانه‌ی یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردوو، سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی پارمای میوانداری برده‌وه‌و یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه بڕی
ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری یوڤێ به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كانی یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی نه‌كرد، یاریزانانی یوڤێنتوس به چه‌ندین هێرش بۆ سه‌ر گۆڵی پارما ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، تا له خوله‌كی بیستویه‌كدا، یاریزان جۆرجیۆ كێلینی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی خانمه پیره‌كه بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌ی درێژه‌ی هه‌بوو، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناوبژیوان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ سیستمی ڤار كرد، ده‌ركه‌وت گۆڵه‌كه له حاڵه‌تی ئۆفساید تۆماركراوه، بۆیه ناوبژیوان گۆڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی یوڤێنتوس به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.