لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه له ئه‌نجامى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى به‌رفراواندا سه‌دان دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له 100 دارى سروشتى له سنورى ناحیه‌ى به‌رزنجه سووتا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت ، له سنوری ناحیه‌ی به‌رزنجه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی به‌رفراوان نزیكه‌ی (500) دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له (100) داری سروشتی سنوره‌كه سووتا.
راشیدهگهیهنن ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق و به‌رزنجه گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و به هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی به‌رزنجه، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه و رێگه له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.