سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژبه پاشماوه‌كانی داعش، گه‌یشته باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌درێن گه‌یشتووه‌ته باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار.
لای خۆیه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی ئه‌نبار، نه‌قیب ئه‌حمه‌د دلێمی له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی، نه‌جاح شه‌ممه‌ری و وه‌زیری ناوخۆ، یاسین یاسری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، فه‌ریقی یه‌كه‌م عوسمان غانمی گه‌یشتووه‌ته باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار.
دوێنی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس، قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی "ئیراده‌ی نه‌سر" به ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچه‌كانی باشووری رووباری فورات و دۆڵی حۆڕان رۆژئاوای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.