ئه‌مساڵ 58 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی دیواری به‌رلین كه ماوه‌ی 28 ساڵ ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه، به‌رله‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا یه‌كبگرنه‌وه و دیواره‌كه بڕۆخێندرێ.
پێگه‌ی كه‌ناڵی "هیستۆری" تایبه‌تمه‌ند به رووداو و شوێنه مێژووییه‌كان چه‌ند ورده‌كارییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه زۆركه‌س نایزانن له‌باره‌ی ئه‌م دیواره مێژووییه‌ی هه‌موو ساڵێ له 13ی مانگی ئاب ئه‌ڵمانه‌كان یادی ده‌كه‌نه‌وه.
له نێوان ساڵانی 1949 و 1961 زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاته‌وه كۆچیان كرد بۆ ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا، ئه‌و بابه‌ته‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات بوو.
كاتێك ئه‌وانه‌ی له سیسته‌می سۆشیالیستی هه‌ڵده‌گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژانه روویان له به‌شی رۆژئاوا ده‌كرد ژماره‌یان گه‌یشته 1000 كه‌س، یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بڕیاری دروستكردنی دیواره‌كه‌ی دا.
دیواره‌كه‌ی به‌رلین له دوو به‌ش پێكهاتبوو، له یه‌كێك له به‌شه‌كانی كه درێژاییه‌كه‌ی 45 كیلۆمه‌تر بوو ده‌روازه‌یه‌كی بچووكی تێدابوو كه مه‌وداكه‌ی 146 مه‌تر بوو و، به هێڵی مردن ناوده‌برا له‌به‌ر چڕی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌گه پۆلیسییه‌كان له‌و ناوچه‌یه.

پاش دروستكردنی دیواره‌كه 138 كه‌س له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ دیوه‌كه‌ی تری دیواره‌كه، به‌هۆی گولـله‌باران یان به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه دوای شكستهێنانیان له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س توانییان له دیواری به‌رلین بپه‌ڕنه‌وه به‌شێوازی جۆراوجۆر، وه‌ك خۆ شاردنه‌وه له‌نێو ئه‌و سندووقانه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌یانگواسته‌وه.
ئه‌و دیواره‌ی كه له 13ی ئابی ساڵی 1961 ده‌ستكرا به بنیاتنانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات ناوی نرا "به‌ربه‌ستی دژه فاشیزم"، به‌و پێیه‌ی كه گوایه رێگره له هاتنه‌ناوه‌ی بیروبۆچوونی فاشیستی و سیخوڕه‌كانی رۆژئاوا.

40 هه‌زار پارچه له‌و دیواره رووخێندراوه له ئه‌ڵمانیا بۆ دووباره بونیادنانه‌وه به‌كارهێنران و پارچه‌یه‌كیش له دیواری یه‌كێك له سهرشۆركهكانی هۆتێلێكی شاری لاس ڤیگاس له ئه‌مریكا به‌كارهات.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.