لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە کەوا ڕێککەوتنێک لە نێوان فەرمانگەی پەیوندیەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ واژووکراوە.
ئێمە لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت ڕایدەگەیەنین کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ نەکراوە، بەڵکو تەنها پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئاسایی نێوان وەزیری دەرەوەی عێڕاقی فیدڕاڵ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بووە کە لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە، بەڕێز محمد حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی لە بەڕێز سەفین دزەیی کردووە.
جێگای ئاماژەیە بەهۆی سروشتی کار و ئەرکەکانمان، بەشێوەی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ لە هەماهەنگی داین و پەیوەندیەکانمان ئاساین.
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
2019/8/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.