Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 05:47

وه‌زاره‌تی ئەوقاف دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان سنووردار دەکات

بۆ هەموو مزگەوتەکان، دەبێت پابەندبن
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، سنوور بۆ دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان دادەنێت، هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی هەر مزگەوتێک بڵندگۆکەی بووە هۆی بێزارکردن، ئاگاداریان بکاتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، لەبارەی دیاری کردنی ئاستی دەنگی بڵنگۆی مزگەوتەکانەوە راگەیاندووه‌ ئاستی دەنگی بڵندگۆی مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان بە سیستەم رێکخراوە و دیاریکراوە، گشتاندنی پێکراوە بۆ هەموو مزگەوتەکان، دەبێت پابەندبن پێوەی و نابێت ببنە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و دەنگی بڵندگۆکان لەو ئاستە بەرزتر بێت، کە دیاریکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: هەر هاووڵاتیه‌ك، بەرزی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان بێزاری بکات، دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر.

دەشڵێت: نابێت دەنگی هۆڵی پرسە و مەولوودی، لەو هۆڵ و ماڵانە بێتەدەرەوە، دەنگیان دەبێت تەنیا لەنێو هۆڵەکە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.