Erbil 38°C ھەینی 29 ئایار 03:02

دوو که‌س بێرێزى به‌ ئاین ده‌که‌ن و وەزارەتی ئەوقافیش داواى دۆزینه‌وه‌یان ده‌کات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاننامەیەکی لەبارەی گرتە ڤیدیۆک بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاننامەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد، کە تێیدا لەلایەن دوو کەسەوە بێڕێزی بە ھەندێ نووسراوی ئایینی دەکرێت، کە لەسەر ڕێگایەک دانراوە.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی ئەوقاف" لەدوو ڕۆژی رابردوو ڤیدیۆیەک لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە تیایدا دوو کەسی نابەرپرس و دوور لەھەموو ئادابێکی ئایینی کۆمەڵایەتی مرۆڤی، بێ ڕێزی بە ھەندێ نووسراوی ئایینی دەکەن کەلەسەر ڕێگایەک دانراوە".

ڕوونیشکراوەتەوە" گەرچی کەسەکان و شوێنەکە نەزانراوە کوێیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوە تێکدەرانە دەکەین کە ئاشتی کۆمەڵایەتیی تێک دەدەن، بۆیە ئەرکی ھەموو ھاونیشتیمانییەکە بەبێ جیاوازی کە ھەر زانیارییەکیان ھەیە دەربارەی بکەرانی ئەم رووداوە ئاگاداری ئێمە وەک وەزارەت بکەنەوە تاوەکو لەڕێگەی یاساوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین".

هەروەها وەزارەتی ئەوقاف داوا لەسەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکات تاوانباران بدۆزنەوە و بەسزایی خۆیانیان بگەیەنن، ھاووڵاتییانی کوردستانیش دڵنیا دەکەنەوە کە کاری لەپێشینەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی پێکەوەژیانی ھەموو لایەکە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی راسپێردراوە ڕێکاری پێویست ئەنجام دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.