لهپەیامێكدا فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان لهپهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردهوه كه لەگەڵ بیستنی هەواڵی نەخۆشكەوتنی بڕیار كوڕی شەهید ئاسۆ كە ماوەیەك بەر لەئێستا شەهید بوو،هەموو دڵتەنگ و دەستەو نزابووین بۆ چاكبوونەوەی، بەڵام بڕیاری پەپولە بە هەست و شعور ڕۆحە پاك و بێگەردەكەی بەرەو لای باوكی ڕۆیشت و بوو بە چیرۆكێكی تراژیدی و پڕ دڵتەنگی بۆ هەموومان.
فراكسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى كوردستان دهشڵێت ، لێرەوە وەك فراكسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە دایكی جگەر سوتاو و بنەماڵە و كەس و كاری شەهید ئاسۆ دەكەین خوای گەورە ئارامییان پێ ببەخشێت و هاوسۆزو هاوخەمیانین.
لهكۆتادا فراكسیۆنى پارتى رایدهگهێنێت ، سڵاو بۆ ڕۆحی بڕیارو شەهید ئاسۆی باوكی و تەواوی شەهیدانی كوردستان.
ئێوارهى دوێنێ یهكشهممه 25 ى 8 ى 2019 ، بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی گیانى لهدهستدا ، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بریاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.
بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە شەهیدبو.
بڕیاری شەهید ئاسۆ، لەدوای شەهید بوونی باوکی باری دەروونی بڕیاری تەمەن چوار ساڵ تێك دەچێت بەردەوام بە دایكی دەڵێت باوكی لەكوێیە بەو هۆیەشەوە تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.